بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نیودەوڵەتی و لە کاردانەوە بە پاگەندەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پلامنی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی و بەرگریی ئێران، جەختی کرد: ترامپ دەزانێ کە ئێران بە ڕێنوێنیی ڕێىەری و بە بوونی خەڵکی پێداگر و ئازا، بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی پلانی ئەتۆمی و هێزی بەرگریی ڕەوای.
ویلایەتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا، ڕاشیگەیاند: بێگومان سەرۆک کۆماری ئەمریکا باش دەزانێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتبەستن بە یەکێک لە درێژترین شارستانییەتە دێرینەکانی مرۆیی، بە ڕێنوێنیی ڕێبەرێكی زانا، دلێر و مەزن و خەڵکێکی بەئیمان و پێداگر، یەکێکە لە وڵاتانی بەهێز و سەربەخۆی جیهان کە بەبێ پێویستی بە یارمەتی دەرەکی، بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی پلانی ئەتۆمی و هێزی بەرگریی ڕەوای و بەردەوام داکۆکی لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.
Your Comment